ن/ كه‌نعان به‌هائه‌دین
ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ئاستی ته‌مه‌نی رۆژنامه جیهانییه‌كانه ، بۆ نموونه یه‌كه‌مین رۆژنامه كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بووه ، رۆژنامه‌ی لاگازیتی فه‌ره‌نسی بوو كه لهدهی شانزده‌هه‌م یه‌كه‌مین ژماره‌ی ده‌رچوو ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌رچوو ..
میله‌تی وا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه تا سه‌ده‌ی بیسته‌میش رۆژنامه‌ی نه‌بووه ، ..
كه‌وایه مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه 121ساڵه مێژوێكی گه‌وره‌یه ،..
له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان رۆژنامه و گۆڤار ده‌رچووه ، به‌ڵام به پچڕ پچڕی ـ زۆرێك له رۆشنبیران و گه‌وره بیرمه‌ندان هه‌وڵی ده‌ركردنی چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌و گۆڤاریان داوه به‌ڵام به كوالیتی (بابه‌ت و چاپ) نزم بووه ، هه‌روه‌ها له رووی نوسین و ناوه‌رۆكیشه‌وه لاواز بووه ..
زۆربه‌ی رۆژنامه كوردییه‌كانیش سیاسی بوونه و له دژی رژێمه سته‌مكاره‌كان ده‌رچووه ..
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه له‌و یاده‌دا رۆژنامه‌نووسی كورد تا ئێستاش له كوالیتی بابه‌تی و لۆكاڵی ئیشكردن ده‌خولێته‌وه ، به‌داخه‌وه رۆژنامه‌نووسی كورد به‌ربه‌ستی بۆ دروست كراوه كه بتوانێ له نزیكه‌وه ته‌غتیه‌ی رووداوه‌كانی دوونیا بكا‌و یاخود له كوڕ و كۆبوونه‌وه‌كان حزووری هه‌بێت و وه‌ك شایه‌تمان زانیارییه‌كان به دیكۆمێنت بكات ..
یاخود جه‌واز سه‌فه‌ری رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو دوونیا ره‌نگ و هێزی جیاوازتره ، دیبلۆماسیه ـ تا بتوانێ به‌ربه‌ست و رۆتینه‌كان ببڕێت و له شوێنه گشتییه‌كان و حیسابی تایبه‌تی لۆ بكرێت ..
له‌هه‌موو دوونیا رۆژنامه‌نووس تێرپڕترین چینی كۆمه‌ڵگه‌ن ، تاوه‌كو نه‌توانێ له رێگه‌ی پاره وه‌رگرتن و ریشوه چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی بكات ، لێره له كوردستان رۆژنامه‌نووس خه‌ڵات ده‌كرێت و ده‌زگای حكومه‌ت شه‌هاده ده‌به‌خشێته رۆژنامه‌نووس كه ئه‌مه كفریه ..
له یادی 121ساڵه‌ی رۆژنامه‌نوسی كوردی سڵاو له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه نه‌خۆشن له‌ماڵه‌وه كه‌وتوون ، درود بۆ رۆحی ئه‌وانه‌ی كه گیان بۆ پیشه‌كه‌یان به‌خشی .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.