Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

هۆتێلەکانی تورکیا جمەیان دێت لە گەشتیار

نرخی شەوێک مانەوە دوو بەرامبەر زیادیکردووە
کوردستان TV
100%


لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەشتیاری شارەکانی تورکیا جمەیان دێت لە گەشتیار، ئەمەش وایکردووە نرخی مانەوە لە هۆتێل بەرز بێتەوە، بەجۆرێک بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخی شەوێک خەوتن دوو کەس لە هۆتێلێکی چوار ئەستێرە لە 30 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 60 دۆلار، زۆربەی هۆتیلەکان شوێنیان نەماوە پڕن لە گەشتیار.

نرخی شەوێک مانەوە دوو بەرامبەر زیادیکردووە

یوسف کاڵجان خاوەن سێ هۆتێلە لە ئەستەنبوڵ دەڵێت: هۆکاری سەرەکی گرانبوونی نرخەکان دابەزینی نرخی لیرەیە باس لەوەش دەکات کە باش بوونی پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕوسیا وایکردووە هەموو ئەو گەشتیارە ڕوسانە بگەڕێنەوە کە ماوەیەکی زۆر بوو نەدەهاتن بۆ تورکیا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە - سیامەند کەریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.