Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:28

به‌ڤیدیۆ.. به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر که‌سێک له‌ مردن رزگاری بوو

له‌رووداوێكی هاتوچۆی مه‌ترسیدار
کوردستان TV
100%

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وێ كه‌ كه‌سێك له‌ رووداوێكی پێكداداندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ مردن رزگاری ده‌بێ.

له‌ یه‌كێك له‌ شاقامه‌كانی به‌رازیل رووداوێكی هاتوچۆی مه‌ترسیدار له‌ نێوان دوو بارهه‌ڵگرو ئۆتومبێلێك له‌ جۆری تایبه‌ت روویدا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووانی ئه‌و شوێنه‌ی تووشی شۆك كرد، ئه‌وه‌ بوو كه‌ شوفێری نێو ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ له‌ ژیاندا مابوو ،توانای ئه‌وه‌شی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ قسه‌ بكات كه‌ ده‌یان ویست رزگاری بكه‌ن.

پاشان دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌شكێنن، شوفێره‌كه‌ ده‌ستی درێژ ده‌كات و پیشانی ئاماده‌بووانی بدات كه‌ ئه‌و هێشتا زیندووه‌، به‌ڵام له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیری خواردووه‌.

پاشان تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ و شوفێره‌كه‌ به‌سه‌لامه‌تی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌رده‌هێنن و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن.

دوای پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شوفێره‌كه‌ ژیانی له‌مه‌ترسی دا نییه‌و پێشبینی ده‌كرێت به‌ زوویی دۆخی ته‌ندروستیی به‌ره‌و باشی بڕوات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ده‌یلی مێلی بریتانی



 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.