ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاندووه كه پێشینه‌ی 100 مووچه‌یی به په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌تییه‌كان ده‌دات.
خه‌وله تالب ئه‌سه‌دی ، به‌رێوه‌به‌ری بانكی رافیده‌ین له‌راگه‌یه‌نراوێكدا روونیكردۆته‌وه كه بانكه‌كه پێشینه‌ی 100 مووچه‌یی ده‌داته په‌رله‌مانتاران و خاوه‌ن پله تایبه‌تییه‌كان ، به‌ڵام ده‌بێ له ماوه‌ی چوار ساڵدا پێشینه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
گوتیشی: هه‌روه‌ها بانكه‌كه پێشینه‌ی 5 ملیۆن دیناری ده‌داته ده‌رچووانی خوێندنی باڵا‌و هه‌روه‌ها مامۆستایانی زانكۆش له‌بڕیاره‌كه سوودمه‌ن ده‌بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتننهوهی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌ر نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.