Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:37

 چی له‌سه‌ر شۆفان ده‌زانیت ؟

دوورت ئه‌خاته‌وه‌ له‌ شێر په‌نجه‌
کوردستان TV
100%

 شۆفان جۆریكه‌ له‌ جۆره‌كانی دانه‌وێله وه‌كو گه‌نم و جۆ شوێنی كشتوكاڵیه‌كه‌شی له‌ باكوری ئه‌ووروپایه‌، وه‌ ئێستا له‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان ده‌چێنرێت ، ناوه زانستیه‌كه‌شی .{Avena Sateva} یه

سوده‌كانی شۆفان چین..؟

1. وه‌رزشی له‌شجوانی ، هێزێكی چاكی ئه‌وێت و ئه‌بیت له‌و خۆراكانه‌ وه‌ر بگریرێت كه‌ ئه‌م هێزه‌مان پێ ئه‌به‌خشن.

شۆفانیش له‌م خۆراكانه‌یه‌ كه‌ هیزێكی چاكمان پێ ئه‌به‌خشیت ، له‌به‌ر ئه‌وه ژه‌میكی چاك و به‌سوده بۆ پیش راهێنان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی چاكمان له‌ كاربۆ هایدرات پێ ئه‌به‌خشێت .

2. شۆفان به‌ شیر بۆ یاریزانی له‌شجوانی ، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌ ده‌ست هینانی پرۆتین له‌شیر و هیزیش له‌ شۆفانه‌كه‌.

3. كرداری هه‌رس رێك ئه‌خات

4. رێك خستنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا

5. رێگری له دروست بوونی چه‌وری ئه‌كات له‌ له‌ش

6. قه‌بزی ناهێڵیت

7. دوورت ئه‌خاته‌وه‌ له‌ شێر په‌نجه‌ به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن

8. رێژه‌ی كۆلیسترۆلی خوێن دائه‌به‌زینیت

9. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینی ب1 ، ب2 ،ب3 ، ب6 ، ب9

10. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌م كانزایانه‌

مه‌نگه‌نیز ، سلینیۆم ، فۆسفۆر ، مه‌گنسیۆم ، زنك

11. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاله‌كان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌به‌زاندنی ،كۆلیسترۆی خراپ.

ڕیگاكانی دروستكردنی شۆفان چین ؟

له‌ به‌یانیان ده‌توانیت چه‌ره‌زات و میوه‌ له‌گه‌ڵ شۆفان بخۆیت

ده‌توانیت كێك به‌ شۆفان دروست بكه‌یت

ده‌توانێت نانی لێ دروست بكه‌یت

مریشك و گۆشتی سور ئه‌توانیت له‌گه‌ڵ شۆفان ئاماده‌ی بكه‌یت.

ده‌توانیت له‌گه‌ڵ شیر تیكه‌ڵی بكه‌یت ،وه‌ هه‌ندێك هه‌نگوینیشی به‌سه‌را دا بكه‌یت.

ده‌توانیت وه‌ك نیسك ئاماده‌ی بكه‌یت وسینگی له‌گه‌ڵ تیكه‌ڵ بكه‌یت به‌ گوێره‌ی حه‌زی خۆت.

ئه‌توانیت له‌گه‌ڵ نیسك و برنج تێكه‌ڵی بكه‌یت و بیكه‌یت به‌ شۆربا.

ئه‌توانیت شۆفان له‌گه‌ڵ ، مۆز ، هێلكه‌ ، شیر ، هه‌نگوین ،له‌ عه‌ساره‌ی بده‌یت و بیخۆیت.

 سه‌رچاوه‌/  دكتۆری ئۆنلاین

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.