وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران، رزا ره‌حمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران له ساڵی 2018دا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه هه‌نارده‌یان بۆ عێراق كردووه.
له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ویلایه‌تی كرمانشانی خۆرئاوای ئێران، ره‌حمانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ویلایه‌ته پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه له بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا.
ره‌حمانی باسی له‌وه كرد كه ساڵی رابردوو زۆرترین هه‌نارده له كرمانشانهوه بۆ عێراق كراوه و، به فه‌رمانی سهركۆمار حه‌سه‌ن رۆحانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كرێت.
ره‌حمانی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئێران له ساڵی 2018دا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه هه‌نارده‌یان بۆ عێراق ئه‌نجامداوه و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه توركیا و چین له نزیكترین ركابهرهكانیانن له هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق.
ره‌حمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه وڵاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوودا به‌بڕی 12 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ عێراق ئه‌نجامداوه و، ئامانجیانه له ساڵی 2019دا ئه‌و رێژه‌یه بگه‌یه‌ننه 20 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.