Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:48

کارکردن له‌ 90 له‌سه‌دی پڕۆژه‌ راوه‌ستاوه‌کان ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه‌

ھیوا و ئومێدێك بۆ وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان دروستبووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش ٩٠ له‌سه‌دی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستابوون ده‌ستكراوه‌ته‌وه‌ به‌كاركردن تێیاندا، پێشتر پڕۆژه‌كان به‌گشتی كه‌ زیاتر له‌ ٨٠٠ پڕۆژه‌ بوون و مۆڵه‌تی وه‌به‌رھێنانییان ھه‌بوو.

ئه‌حمه‌د رێكانی ، سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه‌: ھیوا و ئومێدێك بۆ وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان دروستبووه‌ پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش نه‌ما و كۆتایی قه‌یرانی ئابووریی ھاتووه‌، له‌پاڵ نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و ئێستا وه‌به‌رھێنان بووژانه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێته‌وه‌، ئومێده‌واریین وه‌به‌رھێنانی بیانیش بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ھه‌رێمی كوردستان له‌ پاش ئه‌و باره‌ ئابوورییه‌ قورسه‌ی پێشتر، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ده‌بێت به‌ وردی و به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی باشه‌وه‌ وه‌به‌رھێنان بكرێت، به‌تایبه‌ت ئێستا بواری باش له‌به‌رده‌م وه‌به‌رھێنان له‌بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاریی ھه‌یه‌، بوونی قه‌یرانیش له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر یه‌كێكی تره‌ له‌و ھۆكارانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كه‌ین وه‌به‌رھێنان له‌ ھه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ بكاته‌وه‌.

ھه‌روه‌ھا گوتیشی:  ٩٠ له‌سه‌دی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستابوون ده‌ستكراوه‌ته‌وه‌ به‌كاركردن تێیاندا، پێشتر پڕۆژه‌كان به‌گشتی كه‌ زیاتر له‌ ٨٠٠ پڕۆژه‌ بوون و مۆڵه‌تی وه‌به‌رھێنانییان ھه‌بوو زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ راوه‌ستابوون به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئه‌و ھۆكارانه‌، به‌ڵام ئێستا ده‌ستكراوه‌ته‌وه‌ به‌ كاره‌كان.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.