Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:58

دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری دەکرێت

لە ئایندەیەکی نزیکدا
کوردستان TV
100%


سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگه‌یاند: دوای تەواوبوونی هەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100م لە نێوان رێگای شۆرش - نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مه‌تری دەکرێت.

ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر به‌ کوردستان تیڤی راگه‌یاند: هەوڵدەدەین بە زووترین کات رەزامەندی پێویست وەربگرین و کە بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکە لە شەقامی 100م بکەین کە لە چواریانی بەنزینخانەی ئاکارەوە دەست پێ دەکات تاکو چوار ڕیانی کۆمپانیای جیهان کە رێگاکە زۆر تێکچووە و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست پێ بکەین.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

https://www.facebook.com/watch/?v=421059952057202

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.