به‌هۆی ئه‌و شەپۆڵە باران بارینه به‌خوڕه و درووست بوونی ئه‌و لافاوەی کە سێ هەفتەیە، زیاتر له 25 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، ره‌وشه‌كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی ده‌رچووه و له ئێستادا لافاو هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانی پارێزگای خوزستان و ده‌ورووبه‌ری ده‌كات.
بارانبارینی چڕ كه دوو هه‌فته‌یه ئه‌و پارێزگایه‌ی گرتوه‌ته‌وه وایكردووه ئاستی ئاوی هه‌ر سێ رووباره‌كانی" دێز و كه‌رخێ و كارون" به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رز ببنه‌وه.
هاوكات ئاوی ئه‌م رووبارانه لە ڕێڕەوی خۆیان لایان داوە و ڕوویان لە سه‌نته‌ری شاری ئەهوازی ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان کردووە و به هۆیه‌وه حکوومەت لە پارێزگای خوزستان و دەوروبەری باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.
ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لافاو دروست بێت كه له ئێستادا هه‌ڕه‌شه له ژیانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س ده‌كات و زیاتر لە 200 گوند و پێنج ناوچەی پاڕێزگاكه به‌ته‌واوی له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ کراون .
له‌مباره‌وه عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرای کردووە: ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاو بچێتە ناو دوو گەڕەک و ناوچەی "عەین دوو و کیانشار"ی ئەهوازی سه‌نته‌ری پارێزگای خوزستان و ئەگەر نەتوانرێت پێش به لافاوه‌كه بگرێت، كاره‌ساتی گه‌وره له شاره‌كه رووده‌دات.
له لایه‌كی دیكه، بەرپرسانی شارەوانی و قەیرانی شاری ئەهواز بڵاویان کردووەتەوە ئاستی ئاوی ڕووباری کارون کە بەناو شاری ئەهوازدا تێپەڕ دەبێت، لە ئاستی ئاسایی خۆی زۆر زیاتر بەرزتر بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی مەترسییەكی گەورە لەسەر شار و خەڵک و دانیشوانی شاره‌كه تووشی دڵەڕاوکێی زۆر بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.