Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:54

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای هێمن گروپ: شەقامی 150 مەتری پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگە و درێژییەکەی 70 کیلۆمەترە

زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری ھەولێر بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە
کوردستان TV
100%

قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی 150 مەتری شاری ھەولێر چووە واری جێبەجێكردنەوە، لە قۆناغی یەكەمدا لە رێگەی بەحركە تا رێگەی كۆیە تەواو دەكرێت. 

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێمن گروپ و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دەست بە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی بازنەی 150 مه‌تری شاری ھەولێر كرا، كە لە قۆناغی یەكەمدا لە رێگەی بەحركە تا شەقامی پیرمام و لەوێشەوە بۆ شەقامی كۆیە جێبەجێ دەكرێت، دواتر بە دەوری شاری ھەولێردا دەچێت تا كۆتایی دێت. 

ڕاشیگه‌یاند: شه‌قامه‌كه‌ پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگە، چونكە درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری ھەولێر بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەش سیمایەكی جوانتر بە پایتەخت دەبەخشێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ھاووڵاتیان و شوفێران ده‌كات لە ھاتوچۆكردن.

 

ئاماده‌كردن / سیامه‌ند كه‌ریم

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.