Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:54

وەزارەتی کشتوکاڵ باجی خستە سەر به‌شێک له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ی هاورده‌کراو

به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ
وەزارەتی كشتوكاڵ باجی خستە سەر به‌شێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ی هاورده‌كراو
کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵ باجی خستە سەر به‌شێك له‌ سەوزە و میوەی هاورده‌كراو، حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌موو ساڵێك وه‌زاره‌ت ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندی جووتیار و خاوەن كار ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی چوار ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی پێویستی ناوخۆ. 

حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە، بەرهەمی سەوزە و میوەی جووتیار و خاوەن كارەكان پێدەگات، بۆیە لە ئێستەوە تا ئەو كاتە بەرهەمی ناوخۆ پێدەگات و گرفتی هاوردەمان نامێنێت و ئەو باجەش بۆ ئەوەیە تا كەمترین هاوردەبێت، واتە بۆ بەرژەوەندی جووتیارانە. 

بەپێی بڕیارەكە كوولەكە و خەیار و پیازی وشك و پەتاتە و تەماتە و بامیە و لۆبیا و بیبەر چه‌ندین به‌رووبوومی دیكه‌ش بڕی 200 دینار تاوه‌كو 500 دینار باجی خراوه‌ته‌ سه‌ر.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.