Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 00:15

باشترین و خراپترین خۆراک بۆ جگەر بزانه‌

هەندێك خۆراك هەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر جگەرهەیە
کوردستان TV
100%

جگەر پێویستی بە ئاو و خۆراكی تەندروستە بۆئەوەی ئەركەكانی بە باشی راپەڕێنێت ، هەندێك خۆراك هەیە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە هەیە.

خۆراكە باشەكان بۆ جگەر:

* شۆفان: یارمەتیدەرە بۆ كاردرنی جگەر بەشێوەیەكی باشترو رزگاربوون لەهەندێك چەوری زیادە و چەوری وورگ و دووركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی جگەر.

* توو: ماددەی بولیفینولی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بە نەخۆشیەكانی جگەر كەزۆرینەی جار ئەو نەخۆشیانە پەیوەندی هەیە بە قەڵەویی و رێژەی بەرزی كۆلیسترۆل.

* سەوزەوات: بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جگەر بەتایبەت برۆكلی و سپێناخ كەماددەی دژەئۆكسانی بەهێزی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات.

* قاوە: خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لەرۆژێكدا پارێزگاری لەجگەر دەكات لەو زیانانەی بەهۆی خواردنەوەی كحول و سیستمی خۆراكی تانەدروستەوە دروست دەبێت و هەروەها مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی جگەر كەمدەكاتەوە.

* چای سەوز: ماددەی دژەئۆكسانی تێدایە بەناوی كاچین كەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی و هەروەها تووشبوون بەهەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەوانە شێرپەنجەی جگەر.

ئەو خۆراكانەی زیان بەجگەر دەگەیەنن و پێویستە دووربكەوینە لێی:

- خۆراكە چەورەكان: بەكارهێنانی ئەو جۆرە خۆراكانەی برێكی زۆر چەوری تێری تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی بەربەست لەكاكردنی جگەر بەشێوەی تەندروست و بەتێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی هەوكردن و تێكچوونی جگەر.

- شەكر: زیادەڕەویی لەبەكارهێنانی شەكر بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ وادەكات جگەر رێژەیەكی زۆر چەوری بەكاربهێنێت و نەخۆش بكەوێت، چونكە بەشێك لەئەركی جگەر بریتیە لەگۆڕینی شەكر بۆ چەوری.

- خوێ: جەستە پێویستی بەخوێیە بەڵام بەبڕێكی زۆر نا و بەكارهێنانی خوێی زۆر لەناو سیستمی خۆراك دەبێتە هۆی تێكچوونی جگەر.


سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.