Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:32

نرخی خاوی برێنت بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی تۆمارکرد

ھەر بەرمیلێکی بە حه‌فتا دۆلار و شه‌ست و حه‌فت سەنت مامەڵەی پێوه‌كرا
کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌یه‌كی نوێی بۆرسه‌ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی تۆمارکرد كاتێك ھەر بەرمیلێکی بە حه‌فتا دۆلار و شه‌ست و حه‌فت سەنت مامەڵەی پێوه‌كرا. 

 رێککەوتنەکەی رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای لیبیا کاریگەریان ھەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بۆرسه‌كانی جیھاندا. ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی سفرو پۆینت چل و حه‌فت لەسەدا بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێکی بە حه‌فتا دۆلار و شه‌ست و حه‌فت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 هه‌روه‌ها نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی له‌سه‌دا سفرو پۆینت چل و هه‌شت لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە شه‌ست و سێ دۆلار و سی و هه‌شت سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.