وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ عێراقدا كێڵگه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌كانی كرماشان-دیاله و خوزستان-به‌سره فراوان ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ سامر غه‌زبان هاوتا عێراقییه‌كه‌یدا له تاران كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌باره‌ی فراوانكردنی كێڵگه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌كانی كرماشان-دیاله و خوزستان-به‌سره‌وه رێككه‌وتوون.
بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئێران و عێراق توانایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌بواری نه‌وت، گازی سروشتی، پاڵاوگه و پیترۆكیمیاییدا و له‌وباره‌وه ئاماده‌ن هاوكاریی عێراق بكه‌ن.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به هۆی پێشنه‌كه‌وتنی عێراقه‌وه له‌بواری پێترۆكیمیاییدا، كه‌شێكی گونجاو هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌و بواره‌دا.
ناوبراو ئاشكراشیكردووه كه عێراق یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزاری ئێرانه به‌های ئه‌و گازه سروشتییه‌ی كه پێشتر پێی فرۆشراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.