Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:28

پارتى و گۆڕان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێ ده‌که‌ن

شاندى پارتى و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


شاندى پارتى دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە سلێمانى کۆدەبنەوە، و دەستپێکردنى هەنگاوە یاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت تاوتوێكرا.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نویێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌.

شاندی پارتی به‌ سه‌رپه‌رشتی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی جەلال جەوهەر پێشوازییان لێكرا و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌ستیپێكرد.

ئامانجی كۆبوونەوەكە، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە‌و هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی رێكارە یاساییەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم تاوتوێ كراوه‌.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هێمن هه‌ورامی راگه‌یاند:  گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەکی چڕ و پڕ و بەرپرسیارانەمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان هەبوو. هەنگاوەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی خاڵ بە خاڵی ریککەوتنی 18 ی 2 ی نێوان هەردولامان تاوتوێ کرد.

هاوکات تاوتوێى دۆخى سیاسی هەرێم و  ناوچەکە و پرسى کەرکووک و پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا دەکەن.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.