Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:36

هه‌سه‌ده‌ نیگه‌رانه‌ له‌ کاری تێکده‌رانه‌ی گروپه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران و تورکیا

هه‌سه‌ده‌: گروپه‌ شاراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران و توركیا هه‌ركامیان به‌ رێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌شوهه‌وای ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رباری رێكاری توندی ئه‌منیی كه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان گرتوویانه‌ته‌به‌ر،هاوكاتیش ئێران و توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ رێگه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و تێكبده‌ن.

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب و سریانییه‌كانی سووریا پێكهاتووه‌ و له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت، رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و گروپه‌ شاراوانه‌ی كه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان لێ تێكده‌ده‌ن سه‌ر به‌ داعش نین، به‌ڵكو سه‌ر به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن و كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌سه‌ده‌ و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ باساین له‌وه‌ كردووه‌ كه‌: گروپه‌ شاراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران و توركیا هه‌ركامیان به‌ رێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌شوهه‌وای ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش وتوویه‌تی: ئێران له‌ هه‌وڵدایه‌ تا چه‌ند گروپێك له‌ هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای رووباری فوڕات پێكبێنێت و دنه‌یان بدات تا له‌ دژی كورده‌كان بجه‌نگن. جیا له‌وه‌ش ئێران نیازی هه‌یه‌ به‌ هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا چه‌ند گروپێك ئاماده‌ بكات بۆ كاری تێكده‌رانه‌ و چاندنی مینی كه‌نار جاده‌كان، یان دانانه‌وه‌ی بۆمب له‌ بنكه‌ گرنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ مه‌به‌ستی خوڵقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ناسه‌قامگیر له‌ ناوچه‌كه‌دا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.