Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:12

پیاز و په‌تاته‌ی ئێرانی نایه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان

بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و بازاڕه‌
پیاز و په‌تاته‌ی ئێرانی نایه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نارده‌كردنی پیاز و په‌تاته‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرد.

به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی ناوخۆ حكومه‌تی تاران له‌مڕۆوه‌ 4/4/2019 هه‌نارده‌ی پیاز و په‌تاته‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی تاران بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و بازاڕه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی وای نابێت له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چونكه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌رهه‌ممان زۆره‌ و بازرگانانیش ته‌نیا له‌ ئێران په‌تاته‌ و پیاز هاورده‌ ناكه‌ن ڕه‌نگه‌ چه‌ند ڕۆژێك نرخه‌كان كه‌مێك گگران بن به‌ڵام دواتر كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن به‌ هاورده‌كردنی پیاز و په‌تاته‌ی توركیا و وڵاتانی دیكه‌. 

له‌باره‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌موو ساڵێك له‌ به‌رواری 15ـی 4 به‌هۆی پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هاورده‌كردنی به‌شێك له‌ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان باجی ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌مساڵیش هه‌مان سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌هۆی كه‌شوهه‌وا ئه‌مساڵ پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆ دوابكه‌وێت. 

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ پێویستی به‌ 100 هه‌زار تۆن په‌تاته‌ و پیاز هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی 2017 به‌رهه‌می ناوخۆی پیاز نزیكه‌ی 50 هه‌زار تۆن بووه‌ په‌تاته‌ش نزیكه‌ی 250 هه‌زار تۆن بووه‌. 

ساڵی 2018 به‌رهه‌می پیاز زیاتر له‌ 40 هه‌زار تۆن بووه‌ و په‌تاته‌ش نزیكه‌ی 250 هه‌زار تۆن بووه‌، ساڵی 2017 82 هه‌زار تۆن پیاز و په‌تاته‌ هاورده‌كراوه‌ و ساڵی 2018 40 هه‌زار تۆن هاورده‌كراوه‌. 

سه‌رباری زۆری به‌رهه‌می ناوخۆی په‌تاته‌ به‌ڵام به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی بۆ خوارو و ناوه‌ڕاستی عێڕاق و ساڵی ڕابردووش نزیكه‌ی 1000 تۆن بۆ وڵاتی سعودیه‌ نێردراوه‌، بۆیه‌ سالانه‌ بڕێكی كه‌می په‌تاته‌ هاورده‌ ده‌كرێت.


ئاماده‌كردنی - سیامه‌ند كه‌ریم


 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.