Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:58

ڕۆژی یەکشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند
ڕۆژی یەکشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە
کوردستان TV
100%

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت. 

لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە کە گوایە بەهۆی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و کشتوکاڵییە، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تا ئێستا بڕیاری بڕینی پارەی ئەو پێشینانە لە مووچەی فەرمانبەران دەرنەچووە بەڵام هەر کاتێک دەرچێت وەزارەت کارەکان جێبەجێ ده‌كات.

سەرچاوەكه‌ ئاماژەی بەوەشدا پێشتر بەهۆی کەمبوونەوەی مووچە و پاشه‌کەوتکردنی حکومەت چاوپۆشی لە وەرگرتنەوەی پێشینەکان کردووە ئێستا پاشکەوت نەماوە بۆیە حکومەت پێشینەکان لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە.


ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.