Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:41

نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 69 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت

به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
کوردستان TV
100%

به‌ ھۆی رێككه‌وتنه‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌مھێنان نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆماركرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٩ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ھاوكات وێرای به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆماركردووه‌.

به‌پێی داتاكانی ئه‌مریكا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ بڵاوكرابوویه‌وه‌، نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به‌ سێ ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕابه‌رایه‌تی رووسیا گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك كه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئاستی به‌رھه‌مھێنان به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ ھه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٦:١٧ نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٦٠ له‌سه‌دا به‌رزبوویه‌وه‌ و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٩ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٣٨ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٢ دۆلار و ٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.