په‌یامنێرمان ئارام شیركۆ له شه‌رم شێخ رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌ژداریكردن له ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆیی شه‌رم شێخ بۆ گه‌نجان، گڕووپی شانۆی هاوار له كه‌ركووكه‌وه گه‌یشتنه شه‌رم شێخ و ده‌ستیان كرد به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژی به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵه‌كه و نمایشی شانۆكه‌یان .
نه‌ژاد نه‌جم ، سه‌رپه‌رشتیاری گڕووپی هاوار له لیدوانێكی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین : گڕووپهكهمان به نوێنه‌رایه‌تی شاری كه‌ركووك هاتۆته شه‌رم شێخ بۆ نمایش كردنی شانۆگه‌ری خه‌ون كه باس له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌و زمانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كات، به بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: پاش ئه‌وه‌ی گڕووپهكهمان توانی له وڵاتی تونس پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سته به‌ر بكات و ببێت به یه‌كه‌می نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی، بانگهێشتی ئه‌م ڤیستیڤاڵه كرا، بڕیاریشه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چه‌ندین نمایشی جۆراو جۆر له سه‌رجه‌م ئه‌و ولاتانه‌ی له كێشوه‌ری ئاسیاوه هاتوون و به‌ژدارن ، نمایش بكرێت .
شایانی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رم شێخ بۆ گه‌نجان، چواره‌مین جاره به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ له شه‌رم شێخ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.