ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 ى 4 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت گۆشتفرۆشى سه‌رشه‌قامه‌كان ڕاده‌ستى دادگا ده‌كرێن
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، رۆژانە چاودێری شەقام و شاڕێكان دەكەن و دەست بەسەر گۆشتی ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن كە بەنایاسایی و بەدەر لە رێنماییە تەندروستی و ڤێتنەرییەكان سەردەبڕدرێت و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایده‌گه‌ێنێت كه لیژنە تایبەتمەندە‌كان كە نوێنەری بەڕیوەبەرایەتیەكانی ڤێتنەری و تەندروستی تێدایە بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، چاودێری ئەو شەقام و شاڕێیانە دەكەن ئاژەڵ سەردەبڕن و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.
وتیشی: داواكاری گشتی سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقامەكان بە تاوانی بینراو (الجریمە المشهودە) ناوبردووە، بە فه‌رمی نوسراوی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆ دەستگیركردن و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەرامبەر ئەو كەسانە ئه‌وكاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات لەچەند رۆژی رابردودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵی سەربراودا گرتووه لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە بەكاردەهێنرێت، گۆشتەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردنی، هەروەها؛ رێكاری پێویست بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات؛ بۆ سەلامەتی تەندروستیان ئەو گۆشتەی له‌شه‌قام و شاڕیكاندا ده‌فرۆشرێت مەكڕن، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەرییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە، لەكاتی هەبوونیدا لە شەقام و كۆڵانەكان لەڕێی ژمارە (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.