ئه‌مشه‌و جیهان رووداوێكی گه‌ردوونی سه‌یر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، وه‌ك ئه‌وه وایه كه مانگ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل قووت بدات.
له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌م رووداوه به چاوی ئاسایی ده‌بینرێ و باشترین بینینیش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای باشوور و باشووری ئه‌فریقا ده‌بێ.
هه‌ساره‌ی زوحه‌ل كاتژمێر یه‌ك به‌كاتی گرینچ ده‌بینرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه كونێكی بچووكی رووناكی بێت له ته‌نیشت مانگ.
به‌ڵام رووداوی "قووتدانی" زوحه‌ل له‌لایه‌ن مانگه‌وه، نزیكه‌ی كاتژمێر 4:59ی به‌یانی به‌كاتی گرینچ رووده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی پێشگیرانی مانگ، كاتێك له‌گه‌ڵ زوحه‌ل به‌یه‌كدا ده‌چن.
كاتێك "زوحه‌ل له‌لایه‌ن مانگه‌وه قووت ده‌درێ" به‌ئاراسته‌ی لایه‌كه‌ی تر "تفی ده‌كاته‌وه" و ئه‌م رووداوه ته‌نها دوو خولهك ده‌خایه‌نێ، ئه‌مه‌ش وا له چاودێران ده‌كات له ئاماده‌باشیدا بن تا بتوانن زۆر به‌خێرایی باشترین وێنه‌ی ئه‌و رووداوه بگرن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
دارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.