میدیاكانی ئێرانی بڵاویان کردەوە کە كەمێك پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی باشووری ئێران بیستراوە، لای خۆشییەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنی چەند هێرشێكی نوێی بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران راگەیاند.
ئاژانسی (فارس) ئاشكرای كرد كە دانیشتووانی پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەنگی چەندین تەقینەوەیان بیستووە.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی (میهر) بڵاوی کردەوە کە ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەندەر عەباس و لە دەوروبەری دوورگەی قشم و گەرووی هورمز لە باشووری ئێران بیستراوە.
لە لایەکی ترەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا كە ئەمڕۆ سێشەممە دەستیان بە ئەنجامدانی چەند هێرشێك كرد بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران.
سێنتكۆم ئاشكرای كرد کە ئەم هێرشانە وەڵامێكن بۆ پەلامارەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە وڵاتی ئوردن و ئیمارات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.