مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە پەیامێكی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی بڵاو كردەوە.
دەقی پرسهنامهكەی سهرۆکی حکوومەت بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی:-
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
01 ئەیلوول 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.