Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 05:08

دۆناڵد ترەمپ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنەوەی ژمارەیەك هێرشی نوێی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و جەختی كردەوە كە ئەگەر ئێران وەڵامیان بداتەوە رووبەڕووی گورزێكی توندتر و دژوارتر دەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند: هێرشەکانی ئەمشەومان بۆ سەر ئێران بەهێز و بەربڵاون، ئەوەش وەک وەڵامێك دەبێت بۆ هەوڵە شکستخواردووەكانی ئێران بۆ چاندنی مینی دەریایی لە گەرووی هورمز.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند: ئەو هێرشانە هەروەها وەڵامێك دەبن بۆ هێرشەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانمان لە وڵاتی ئوردن.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ئێران وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی زۆر بەهێزتر و دژوارتر دەبێتەوە.

گوتیشی: گەورەترین هێرش بۆ سەر ئێران هێشتا بەڕێوەیە و کاتێک کۆتایی دێت، تەنها بەشێکی زۆر کەم لە ئێران دەمێنێتەوە.

سوپای ئەمریكا ئەمشەو سێشەممە زنجیرەیەك هێرشی دیكە و نوێی بۆ سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا ئەمشەو سێشەممە دەستیان بە ئەنجامدانی چەند هێرشێكی نوێ كردووە بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران.

سێنتكۆم راشیگەیاند كە ئەم هێرشانە وەڵامێكن بۆ پەلامارەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی ئوردن و ئیمارات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.