سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی نووسەر و مێژوونووس و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو كردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامە هاوخەمییەكەدا رایدەگەیەنێت "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانیم پێ گەیشت".
لە پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئاکادیمیست و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، دکتۆر (عەبدولفەتاح بۆتان)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
1ی ئەیلوولی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.