Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:24

دەست بەسەر بڕێکی زۆر بۆیاخ و سلیکۆنی بەسەرچوو دەگیرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


دەست بەسەر بڕی زیاتر لە 15 تۆن بۆیاخ و سلیكۆن و موادی بیناسازی لە كۆگایەكی سلێمانی دەگیرێت كە بەسەرچوون و دەستكاری بەرواری بەسەرچونەكەیان كراوە.

سالار مستەفا- نوێنەری بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی كۆگاكان لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی زیاتر لە (10) تۆن بۆیاخی ماوەبەسەرچوودا كە دەستكاری بەشی زۆری بەرواری بەسەرچونەكانیان كراوە و خاوەنەكەی بەنیاز بووە لە بازاڕدا بیفرۆشێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر بڕی زیاتر لە (4) تۆن سلیكۆن و موادی بیناسازی لە هەمان كۆگادا گیراوە كە بەهەمان شێوە ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین.

وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەو بۆیاخ و موادانی لەناودەبرێن و خاوەنەكەیشی رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر. 

لەبارەی هۆكاری نەشیاوی ئەو موادانە بۆ بەكارهێنان، ئەو ئەندامەی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەكرد كە هەر مواد و كەرەستەیەك بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر بێت، كەواتە ماوەی بەكارهێنانی هەیە و دوای بەسەرچوونی ناكرێت بەكاربهێنرێت و وەكو پێویست كاریگەری نابێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.