Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:29

دەست بەسەر بڕێک تایتی بەسەرچوو لە کارگەیەکی ئاودا دەگیرێت

دەستكاری بەرواری بەسەرچونەكەی كراوە
کوردستان TV
100%


بڕێك تایتی جۆری (نمو) لە ناو كارگەیەكی دروستكردنی ئاوی كانزایدا  دەبینرێت و دواتر دەردەكەوێت دەستكاری بەرواری ەسەرچونەكەی كراوە و بۆ بەكارهێنان ناگونجێت.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لینە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە میانی بەدواداچوون و گەڕانەكانیان لە ناو كارگەی ئاوی (لایڤ) بڕی (100) سةتلَى (10كیلۆگرام)ی تایتی جل شتن لةجۆری (نمو)یان بەرچاوكەوتووە و دواتر دەركەوتوو دەستكاری بەرواری بەسەرچونەكەی كراوە، بەجۆرێك بەرواری نوێ‌ بە لەزگە دراوە لە بەروارە بنەڕەتییەكەی.

تەواوی ئەو تایتەی كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و لێپێچینەوە لە خاوەنەكەی دەكرێت.
 داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت لە حاڵەتی بینینی  ئەو جۆرە تایتە بەسەرچووەدا ئاگاداری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەنەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.