Erbil 23°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 12:56

هۆشداری له‌سه‌ر جۆری ئه‌م خواردنه‌ ده‌درێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چەرەسی  جۆری (عه‌لی بابا)ی ره‌نگ كراودا ده‌گرن كه‌ شیاوی خواردن نییه و مەترسیدارە بۆ منداڵان.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تەوە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر عه‌لی بابادا گیراوه‌ كه‌ به‌ (لیمۆندۆزی) و ره‌نگكردنی ئاماده‌كراوه‌ بۆ فرۆشتن.


وتیشی : پێشتر لیژنه‌كانی قائیمقامیەت هه‌مو ئه‌و فڕن و شوێنانه‌ی ئاگاداركردوەته‌وه‌ لیۆمۆندۆزی زۆر و ره‌نگ به‌كارنه‌هێنن له‌كاتی ئاماده‌كردنی چه‌ره‌ساتدا، بەڵام لەکاتی ‌پشكنیندا ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و ره‌نگه‌ی له‌ ئاماده‌كردنی چه‌ره‌ساته‌كاندا به‌كاریده‌هێنن له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌نیشێت و‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌مانی به‌رگریی له‌ش دروست ده‌كات.


نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری ئه‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ بن منداڵه‌كانیان له فرۆشگای خوێندنگاكان یان لە دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه ‌به‌سه‌رچودا له‌ رێگەی ژماره‌ (07708677777) لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.


ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد؛ ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ باباعه‌لیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه.. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.