Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:55

لەگەڵ قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 1500 تۆن ماسی هاوردە دەکرێت

قەدەغەكردنی راوەماسی تاوەكو ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش بەردەوام دەبێت
لەگەڵ قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان مانگانە زیاتر لە 1500 تۆن ماسی هاوردە دەكرێت
کوردستان TV
100%

لەگەڵ قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان، هاوردەكردنی ماسی زیاد دەبێت بەجۆرێك لەم مانگه‌دا زیاتر لە 1500 تۆن ماسی هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوه‌.

لەم مانگه‌ كه‌ راوەماسی قەدەغەكراوە، زیاتر له‌ 1500 تۆن ماسی بۆ هەرێمی كورستان هاوردە كراوه‌. 

زۆرترین ڕێژه‌ی هاورده‌ بۆ سلێمانی بووه‌ كه‌ 800 تۆنه‌ دوای ئەویش هەولێره كه ‌275 تۆن و گەرمیان 250 تۆن ، بۆ دهۆكیش 216 تۆن هاوردە كراوه‌، به‌شێكی ئه‌و ماسییه‌ی هاورده‌ ده‌كرێت بۆ خوارو و ناوه‌ڕاستی عێڕاق ده‌روات. 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بەهۆی وەرزی گەرا دانانەوە، قەدەغەكردنی راوەماسی لەناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ دەستیپێكردووە و تاوەكو ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش بەردەوام دەبێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.