وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له كاتی ده‌وامی ئێوارانیش هاوشێوه‌ی به‌یانیان له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامبدرێت.
خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھۆکاری ئەو بڕیارەمان لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیانە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە لە ئێواران، ئەمەش لەبەر زۆریی نەشتەرگەرییەکانی بەیانیان دەمانەوێ لە دوای دەوامی بەیانیان نەشتەرگەرییەکان بەردەوام بێت، چونکە سوودمەندی ئەم بریارە نەخۆشەکان ده‌بن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له‌باره‌ی نرخی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ڕایگه‌یاند: نرخی نەشتەرگەرییەکان ڕێک دەخرێتەوە، ئەو بڕە پارەی ئێواران جیاوازە بە بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتەکان، بە شێوازێک نابێت نرخی نەشتەرگەری لە 50 ھەزار دینار کەمتر و لە 500 ھەزار دینار زیاتر بێت، ئەو بڕە پارەیەی کە دیاری کراوە، دەکرێت کەمتر بکرێتەوە، بەڵام ناکرێت زیاتر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.