گه‌شتوگوزار به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و له بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا گه‌شتیارێكی زۆر روو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به پلانی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران رایگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پلانێكی گرنگمان داڕشتووه بۆ هێنانی زۆرترین گه‌شتیار له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا.
گوتیشی: له ئێستاوه زۆربه‌ی هۆتێل و مۆتێله‌كان له كوردستان پڕن له گه‌شتیار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رووده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.