Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:02

22 شاری هیندستان له‌ناو لیستی 30 شارن که‌ پیسترین ژینگه‌ی جیهانیان هه‌یه‌

داكای پایته‌ختی به‌نگلادیش پله‌ی دووه‌م و كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانیش پله‌ی سێیه‌می پیسترین ژینگه‌كانی جیهانیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی دوو رێكخراوی ژینگه‌پارێز كه‌ رێژه‌ی پیسیی ژینگه‌ی 61 پایته‌ختی وڵاتانی جیهانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌، " دێلهی نوێ " پایته‌ختی هیندستان له‌ ساڵی 2018ـداپیسترین ژینگه‌ی هه‌بووه‌ له‌ ئاستی جیهان.

هه‌روه‌ها دوای دێلهی نوێ به‌ زیاتر له‌ 20 میلۆن دانیشتووانه‌وه‌، شاری داكای پایته‌ختی به‌نگلادیش پله‌ی دووه‌م و كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانیش پله‌ی سێیه‌می پیسترین ژینگه‌كانی جیهانیان هه‌یه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ كۆی گشتیی 30 شاری ژینگه‌ پیسبووی جیهان، 22 شاریان له‌ وڵاتی هیندستانن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.