Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:52

کەکاو ده‌ماره‌کانی له‌ش له‌ ره‌قبوون ده‌پارێزێت

2.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری بونەتەوە
کوردستان TV
100%

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنەوەی ڕۆژانەی كەكاو بۆ ماوەی شەش هەفتە یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی و ئازار دەدات لەو کەسانەی کە نەخۆشی ڕەقبونی شانەی دەمارەخانەکانیان هەیە.

ڕەقبونی شانەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ماسولکەکان هەیە و  هەست کردنە بە گرژی و سڕبون،  هاوکات ئازاری درێژ خایەن و کەمی باڵانسی جەستە و ماندوێتی و قورسی جوڵانە ، ئه‌مه‌ نەخۆشییەکە کە نزیکەی 400 هەزار کەس لە ئەمریکا توشبوی ئەم نەخۆشییەن، 2.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری بونەتەوە .

.

ئەم نەخۆشیە مامەڵە کردن لەگەڵیدا قورسە،  توێژینەوە کۆنەکانیش پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە خواردنی ڕۆژانەی 45 گرام لە شوکڵاتەی ڕەش یارمەتی کەم کردنەوەی ماندوێتی دەدات، ئەمە لەکاتێکدا کەشوکڵاتەی ڕەش لە 70-80% لەكەكاو پێکهاتووە.

لە روانگەی دۆزینەوەکانی پێشترەوە خاتوو"شێڵی کۆو" کە لە بەشی وەرزشی و زانستی تەندروستی و زانستی سۆشیاڵ کاردەکات، لە هەمانکاتدا لە ئۆکسفۆرد بورکس لە بەشی پاراستنی خۆراک وتەندروستیە لە بریتانیا، لەگەڵ تیمەکەی بەدواداچونیان کرد بۆ ئەوەی کە دەکرێت کاکاو سودی هەبێت بۆ کەسانێک کە تووشبوون بەم نەخۆشیە؟
        
کاکاو پێکهاتەی "فلاڤۆنۆیدس" ی تێدایە کە لە هەموو میوە و سەوزە، شەراب و چایەکدا هەیە، لێکۆلینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەم مادەیە دژە هەڵئاوسان و ئازار و شێرپەنجەیە و سودی زۆرە ، لێکۆڵینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە خواردنەوەی فلاڤۆنۆیدی ڕێژە بەرز کاریگەری کەمی هەیە لەسەر ماندوێتی لە هەمان کاتدا کاریگەری مامناوەندی هەیە لەسەر توانستی ماندوێتی .

ئەو کەسانەی خواردنەوەی فلاڤۆنۆیدی ڕێژە بەرزیان دەخواردەوە بە رێژەی لە %40 درەنگتر ماندوو دەبوون ،توانستی ڕۆشتنیان بە ڕێژەی لە %80 زیادی کرد، ئەوەش دەرکەوت کە ئەم کەسانە بەڕێژەیەکی کەمتر هەست بە ئازار دەکەن، لە هەمان اتدا لێکۆلەرەوەکان ئەمە بە پێوانە دانانێن بۆ ئەم نەخۆشییە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.