وەزاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: مانگێك پێش ئێستا بڕی 100 ملیۆن دۆلارمان بەسەر بەڵێندەران دابەش كرد، ئێستاش 100 ملیۆن دۆلاری دیكە ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌راندا و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد له یه‌ك مانگدا 157 ملیۆن دۆلار دێته بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هه‌واڵه بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى كوردستان گرنگه.
سیامه‌ند كه‌ریم / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.