Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:19

به‌ خواردنی سماق خۆت له‌ شێرپه‌نجه‌ دووربخه‌وه‌

چه‌ندین سوودى دیكه‌ى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سماق تامێکی خۆشی ھەیە و یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین و باوترین جۆری تام خۆشكه‌ر كه‌  زیاترله‌ گه‌ل خۆراكی برژاو به‌كارده‌هێندرێت .
 
به‌ هۆی بوونی ئه‌و تامه‌ خۆشه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌ خه‌لك ئه‌مجۆره‌ تامخۆشكه‌ره‌ به‌كارده‌هێنن ،  سماق دەوڵەمەندە بەرەگەزە خۆراکییە دەوڵەمەند و گرنگەکان بۆ تەندروستی لەش وەک دژە ئۆکسان و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، سەرباری ڤیتامینە گرنگەکانی وەک ڤیتامین سی و ئەی.

وێبسایتی Plantshospital باس له‌ چه‌ندین سوودی سماق ده‌كات كه‌ بریتیین له‌ ، رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات و ئەنسۆلین رێک دەخات ، هه‌روه‌ها بەسوودە و گرنگە بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەلەشدا و پارێزگاریکردن لەتەندروستی دڵ .

سماق زۆر به‌ سووده‌ بۆ رزگارکردنی لەش لەژەھرە کەڵەکەبووەکانی نێو لەش و میزت زۆر پێ دەکات كه‌ هۆكارێكی باشه‌ بۆرێكخستنی شه‌كره‌ له‌ له‌ش .

ئێسک بەھێز دەکات و دەتپارێزێ لەنەرمبونی ئێسک و شاش بون و شکانی بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمەوە ، هه‌روه‌ها بەھۆی زۆری دژە ئۆکسانەوە بەسوودە و دەتپارێزێ لەتوشبوون بەشێرپەنجە .

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.