Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:16

له‌ شارۆچکه‌یه‌کی کوردستان دوو دایک به‌ یه‌ک رۆژ شەش منداڵیان ده‌بێت

یه‌كێكیان سێ كوڕى بووه‌ و ئه‌وی تریان دوو كوڕ و كچێك
کوردستان TV
100%


جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و له‌دایكبوون، 6 رایگه‌یاند: منداڵ بە دوو سکی سیانە لەدایکبوون.

گۆران محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ منداڵبوون (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئازاری 2019)  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دوو ژن له‌ كاتى منداڵبوون هه‌ریه‌كه‌یان سێ منداڵیان بووه‌، یه‌كێكیان سێ كوڕى بووه‌ و ئه‌وی تریان دوو كوڕ و كچێك.

گوتیشى: هه‌ردوو ژنه‌كه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ى منداڵه‌كانیان له‌دایكبوون و ئێستا بارودۆخى منداڵه‌كان و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ش باشن و دایكه‌كان له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان.

باسیشى له‌وه‌كرد: ئه‌و ژنه‌ هه‌ردوكیان كوردن و دانیشتووى شارى كه‌لارن ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان کە دوو ژن له‌ یه‌ك كاتدا یەکی سێ منداڵیان ببێت.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.