Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:55

میز ڕاگرتن: زیان و کاریگەرییەکانی ..!

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


ئەگەر لەرابردوودا یەكێك بوویت لەو كەسانەی میزت راگرتووە بەهۆی هەر هۆكارێكەوە بووبێت ، ئەوا لەمەودوا دووبارەی مەكەوە چونكە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە.

میزكردن بەیەكێك لەرێگاكان دادەنرێت بۆئەوەی لەش رزگاری بێت لەپاشەڕۆ و مەوادی زیان بەخش و پێكهاتەكانی بریتیە لە ئاو و خوێیەكان و مەوادی كیمیایی و گورچیلە ئەو مەوادانە لەخوێندا دەپاڵاوێت و میزەڵدانی كەسی پێگەیشتووی تەندروست نزیكەی لە0,47 % لیتر میزدەگرێت و میزەڵدانی منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ نزیكەی لە0,11 % لیتر میز دەگرێت.

بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر مرۆڤ تەندروستی باش بێت ئەوا میزڕاگرتن كێشەكی مەترسیدار نابێت ، بەڵام ئەگەر هەندێك نەخۆشی هەبوو وەك تێكچوونی كاری گورچیلە و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی میزەڵدان یاخود حاڵەتی دووگیان بوون ، لەو كاتەدا میزڕاگرتن زیان بەخشە و بەشێوەیەكی گشتی زیانەكانی بریتیە لە:

* زیادبوونی مەترسی توشبوون بە هەوكردنی ڕێڕەوی میزەڵدان.
* یارمەتیدانی زیادبوونی بەكتریای ناو میزەڵدان و تووشبوون بەنەخۆشی.
* لەچەند حاڵەتێكی دەگمەندا میز دەگەڕێتەوە گورچیلە و ئەوەش زیانی هەیە.
* بێ توانایی لەبەتاڵكردنی میزەڵدان لەدوای راگرتنی میز بۆ ماوەیەكی درێژ.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە:  "  صحتی  "
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.