Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:33

خواردنی خۆخ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی کێش

زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی بەسوود
کوردستان TV
100%

خۆخ یه‌كێكه‌ له‌ میوە خۆش و بەتامەكانی وەرزی هاوین ، كه‌ سوودێكی یەكجار زۆری بۆ تەندروستی مرۆژ هه‌یه.
خۆخ زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی بەسوود ، كە یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات بۆ تووش نەبوون بە قەبزی ، هەروەها بە هۆی زۆری ڤیتامین (سی)  ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە ڕشانەوە لە كاتی دووگیانیدا .

ئه‌م میوه‌یه‌ رێژه‌یه‌كی باش پۆتاسیۆمی تێدایه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دەتوانی باڵانسی پەستانی ناو لەش ڕابگرێت بە تایبەتی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن ، لە هەمان كاتدا یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا.

به‌ هۆی بوونی ڤیتامین " سی " لە پێكهاتەكانی خۆخ  ڕووخسار هەمیشە بە تەڕی و جوانی ده‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بوونی ریشالی زۆر له‌ خۆخ وا ده‌كات ئیش و كاری گه‌ده‌ و ریخۆله‌كان زۆر ئاسان بێت .

ئەگەر دەتەوێت كێش دابەزێنی ئەوا خۆخ زۆر بخۆ لەبەرئەوەی بە خواردنی یارمەتی برسی نەبوونت دەدات و ڕێژەی چەوریشی كەم تێدایە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.