Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:02

کەرەستەکانی دژەسکپڕی بەهەزاران ژن لەمردن رزگار دەکات

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتوو كەرەستەكانی دژە سكپڕی رۆڵی هەبووە لەرزگاكردنی نزیكەی 250000 ژن لەمردن لەجیهاندا و دەتوانێت ژیانی 100000 ژنی دیكەش رزگاربكات ئەگەر هەموو ژنێك پەنابباتەبەر بەكارهێنانی شێوازی گونجاوی دژەسكپڕی.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەگۆڤاری زە لانستی پزیشكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە ئاماژەبەوەكراوە لەساڵی 2008دا 355000 ژن لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە بەهۆی كاریگەری نەشتەرگەرییەكانی منداڵبوون و مەترسیەكانی لەباربردنی منداڵ و لەهەمان ساڵدا كەرەستەكانی دژەسكپڕی ژیانی زیاتر لە 250000 ژنی رزگاركردووە.

بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بەرەوپێشچوونێك هەیە لەوڵاتانی تازەپێگەیشتوو و كەرەستەكانی دژەسكپڕی بۆتە هۆی كەمكردنەوەی گیان لەدەستدانی دایكان بەرێژەی لە 40% ، بەڵام تائێستا كێشەیەكی گەورە لەئەفریقادا ماوە و تەنیا لە 22%ی ژنان كەرەستەكانی دژەسكپڕی بەكاردەهێنن.

هەروەها ئەوەخراوەتەڕوو ئەگەر سەرجەم ژنان لەوڵاتە تازەپێشگەیشتووەكان پەناببنە بەر بەكارهێنانی كەرەستەكانی دژەسكپڕی ئەوا دەتوانرێت ساڵانە ژیانی 104000 ژنی دیكە لەمردن رزگاربكرێت.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە:  "  طریق الصحه‌ "

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.