Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:01

ڕێککه‌وتنه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی بازاڕی خانووبه‌ره‌ی گه‌رمکردووه‌

ئومێدێكی زۆر باش هه‌یه‌ كه‌ دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌كان خێراتر بن
ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بازاڕی خانووبه‌ره‌ی گه‌رمكردووه‌
کوردستان TV
100%

ڕێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جوله‌ی خسته‌وه‌ نێو بازار له‌و نێوه‌نده‌ دا بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره‌، به‌جۆرێك دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ بازاڕی خانوو زه‌وی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 10 به‌رزبووه‌وه‌.

حاجی سه‌لام خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی حاجی سه‌لامه‌ بۆ كڕین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی نرخی زه‌وییه‌كی 250 مه‌تری له‌ ناوچه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك و گرد جوتیار و باغر و مناره‌ و گه‌ڕه‌سۆر له‌ سنووری شاری هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 5% تاوه‌كو له‌سه‌دا 10% به‌رزكرده‌ووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نرخی زه‌وییه‌كی 250 مه‌تری له‌ ڕۆژانی ڕابردوو 350 هه‌زار دۆلار بوو ئێستا بووه‌ته‌ 390 هه‌زار دۆلار.

له‌باره‌ی نرخی خانوو حاجی سه‌لام ڕایگه‌یاند: نرخی خانوویه‌كی 250 مه‌تری له‌ 60 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 64 هه‌زار دۆلار. 

خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی حاجی سه‌لام ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبێت ئه‌وا نرخه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 2011 و 2012 و له‌سه‌دا 40% تاوه‌كو 45% به‌رزده‌بێته‌وه‌. 

هاوكات هه‌ندرێن نوری خاوه‌نی نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی سه‌باره‌ت به‌ كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: نرخی پارچه‌ زه‌وییه‌كی 150 مه‌تری دوو ڕۆژ پێش ئێستا به‌ 15 هه‌زار و 500 دۆلار بوو دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی بووه‌ته‌ 16 هه‌زار تا 16 هه‌زار و 500 دۆلار، نرخی خانوویه‌كی 150 مه‌تری پێشتر به‌ 40 هه‌زار دۆلار بوو ئێستا بووه‌ته‌ 43 هه‌زار دۆلار. 

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كانی كه‌رتی گشتی سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: پێش ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان به‌ گشتی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كار، جگه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی گوندی كۆری و شاری ده‌شتی به‌هه‌شت و فلۆریا ستی نه‌بێت كه‌ ئه‌وانه‌ كاركردن تێیاندا وه‌ستاون. 

3 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش مۆڵه‌تی كاركردنیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ كاركردن، سامان عاره‌ب ده‌ڵێت ئومێدێكی زۆر باش هه‌یه‌ كه‌ دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردن له‌ پڕۆژه‌كان خێراتر بن و ئه‌و پڕۆژانه‌شی وه‌ستاون بكه‌ونه‌وه‌ كار. 

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ كاری پڕۆژه‌كان كه‌رتی خانووبه‌ره‌ش ده‌بوژێته‌وه‌ و جوڵه‌ی بازاڕیش گه‌رمتر ده‌بێت.

 

سیامه‌ند كه‌ریم / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.