Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:39

گۆڕینی خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی جه‌سته‌ به‌ خانه‌کانی درووستکه‌ری ئه‌نسۆلین وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ شه‌کره‌

بوونی كێشه‌یه‌ك له‌ناو خانه‌كانی بێتا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خانانه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین تووشی كێشه‌ ببن
کوردستان TV
100%

زانایان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی" شه‌كره‌ی جۆره‌ یه‌ك " خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جه‌سته‌یان گۆڕیوه‌ به‌ خانه‌ی " بێتا " كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌م خانه‌یه‌ درووستكردنی ئه‌نسۆلینه‌ بۆ رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كره‌ی جه‌سته‌.

توێژه‌رانی بواری پزیشكیی بویان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بوونی كێشه‌یه‌ك له‌ناو خانه‌كانی " بێتا " كه‌ له‌ناو پانكریاسن ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خانانه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین تووشی كێشه‌ ببن، هه‌ر بۆیه‌ توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه‌ تا خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جه‌سته‌ بگۆڕن به‌ خانه‌ی جۆری بێتا و له‌م كاره‌شدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ كه‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك له‌ رێگه‌ی ده‌رزیی ئه‌نسۆلینه‌وه‌ رێژه‌ی شه‌كره‌ی جه‌سته‌ی خۆیان رێكده‌خه‌ن و ئه‌مه‌ش چونكه‌ به‌ لێدانی سرنج له‌ جه‌سته‌ ئه‌نجامده‌درێت ئازار و ناخۆشیی به‌دواوه‌یه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئومێد هه‌یه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ كێشه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر بكرێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ فارس نیوز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.