Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:55

هۆکاره‌کانی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی ده‌م بزانه‌

مه‌رج نییه‌ به‌هۆی بایه‌خنه‌دان به‌ ددانه‌كانه‌وه‌ بێت
کوردستان TV
100%

زۆر كه‌س به‌ده‌ست ناخۆشی بۆنی ده‌میه‌وه‌ گرفتاره‌ و چه‌ندان ڕێگا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ بێزاركه‌ره‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، مه‌رجیش نییه‌ ناخۆشی بۆنی ده‌م به‌هۆی نه‌شۆردن و بایه‌خنه‌دان به‌ ددانه‌كانه‌وه‌ بێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش له‌ پشت ناخۆشی بۆنی ده‌من له‌ گرنگترینیان:

  • نه‌شۆردنی زمان و گرنگی نه‌دان  به‌پاككردنه‌وه‌ی، چونكه‌ بڕێكی زۆر به‌كتریا له‌سه‌ر ڕووی زمان كۆده‌بێته‌وه‌ و بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
  • هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنه‌كان، ئه‌م جۆره‌ هه‌وكردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كبریت له‌ ناو ده‌مدا و له‌ كاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌دا بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
  • هه‌ندێك جۆری ده‌رمان، خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ خه‌مۆكی و به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن و هه‌ستیارییه‌وه‌ هه‌یه‌.
  • هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت، به‌ هۆی هه‌وكردن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا به‌سه‌ر ناوچه‌كانی قورگ و ده‌م، كه‌ تووشی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌كات، بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
  • ماندووێتی، هۆكاره‌ بۆ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له‌ ناو ده‌مدا كه‌ ئه‌مه‌ش بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
  • كه‌م خواردن، به‌هۆی خاڵیبوونی گه‌ده‌ و زیادبوونی ترشه‌ڵۆكه‌كانی، له‌ كاتی هه‌ناسه‌داندا بۆنی ناخۆش دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها خواردنی هه‌ندێك جۆری خواردن بۆنی ناخۆشی ده‌م دروست ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ زانیاری پزیشكی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.