وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ریشی كردۆته سه‌ر توركیا، رایگه‌یاند: زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكا واز له‌و بڕیاره بهێنێت.
بڕیارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام توركیا به ته‌نها نیه له رێگاكه. وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ شكاندنی گه‌مارۆ و سزاكان یاخود بۆ ئه‌وه‌ی سزاكان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان نه‌مێنێ له سه‌ر بژارده‌ی جیاواز كار ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه تێك بچێت كه په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان خراپن چونكه بازرگانی له نێوان كۆمپانیاكان ده‌كرێت نه‌ك له نێوان ده‌وڵه‌تان. چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا له كۆنفرانسی كوێت توركیا به‌ڵێنی داوه بڕی پێنج ملیار دۆلار به قه‌رز بدات بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، ده‌شڵێت "ئه‌و كۆمپانیا توركیانه‌ی له عێراق وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌و قه‌رزه. له‌و كاره توركیا و عێراقیش سوودمه‌ند ده‌بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.