سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت له میانی بیست ساڵی رابردوودا حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج كردووه، به‌ڵام به‌بێ كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی ناتوانین فڕۆكه‌كه‌مان له‌وێ بنیشێنینه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له میانی وتارێكدا له واشنتن به‌شێكی قسه‌كانی ته‌رخانكرد بۆ بابه‌ته‌كانی ئابووری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه بازرگانییانه‌ی کە له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌یه‌وه واژووكرابوون و وتی پێویسته ئه‌مریكا پێش هاوكاریكردنی وڵاتانی دیكه ژێرخانی خۆی نوێ بكاته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكراوه ئه‌نجامی ئه‌رێنی فه‌راهه‌م نه‌كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیندستان گومركی زۆر له‌سەر به‌رهه‌مه ئه‌مریكییه‌كان وه‌رده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مریكاش له‌سه‌دا بیست و پێنج باجی گومرك ده‌خاته سه‌ر هیندستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.