Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:32

داهاتی ناوه‌ندی تاک له‌ سعوودیه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 54 هه‌زار دۆلار

له‌ نێوان به‌هێزترین ده‌ وڵاتانی جیهانه‌
کوردستان TV
100%

شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ ئابوورییه‌كی به‌هێزو قورساییه‌كی سیاسی زۆری هه‌یه‌،ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بارودۆخی جیهاندا هه‌یه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری یوئێس نیوز وۆرڵد ریدۆت – ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به‌  به‌به‌هێزترین وڵات له‌ جیهان بۆ ساڵی 2019، وڵاتی سعوودیه‌ له‌ پله‌ی نۆیه‌م له‌ ده‌ به‌هێزترین وڵاتی جیهاندایه‌ و ئه‌مریكاو رووسیاش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێن.

به‌پێی راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌ كۆی به‌رهه‌مهێنانی خۆجێی سعوودیه‌ ده‌گاته‌ 638 ملیار دۆلار و داهاتی ناوه‌ندی تاك ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 54 هه‌زار دۆلار.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.