Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 01:11

به‌ڤیدیۆ.. مامۆستایه‌کی ئافره‌ت به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ ئازاری منداڵێک ده‌دات

ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن كامیراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراون، چركه‌ ساتی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چۆن مامۆستایه‌كی ئافره‌ت له‌ نێو سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له‌ناوچه‌ی سانت لویس له‌ ویلایه‌تی میزۆری ئه‌مریكا، قۆڵی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان ده‌گرێت و فڕێی ده‌دات و ئازار به‌ منداڵه‌كه‌ ده‌گه‌ێنێ و ده‌بێته‌ هۆی برینداربوونی نێوچه‌وانی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جنێڤه‌ر هاتسن پارێزه‌ری منداڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: رووداوه‌كه‌ له‌ یه‌كی شوبات رووی داوه‌و دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر رایه‌خ به‌ربۆته‌وه‌، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ دایك باوكی منداڵه‌كه‌ سه‌یری كامیراكانی چاودێری نێو سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆیان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ چۆن بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی كارگێری سه‌نته‌ره‌كه‌ سه‌یری له‌ رووداوه‌كه‌ دڵنیاده‌بنه‌وه‌، یه‌كسه‌ر مامۆستاكه‌ له‌كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردن و  وه‌رگێڕان: رزگار

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.