Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 18:13

زەردێنەی هێلکە قژ له‌ هه‌ڵوه‌رین ده‌پارێزێت

دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی جۆراوجۆر
کوردستان TV
100%

زەردێنەی هێلکە یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە گەشانەوەی قژ و پاراستنی لە هەڵوەرین و وشکبونەوە و خوران و تیشکی خۆر، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی جۆراوجۆر .

مۆزێک بهاڕە و دوو کەوچک شیری شل و زەردێنەی هێلکەیەک تێکەڵاوبکە، دواتر بیدە لە قژت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، بۆ بەهێزکردنی قژت و نەرمکردنی وەک ئاوریشم .

زەردێنەیەکی هێلکە و سێ کەوچک زەیتی گەرچەک تێکەلاوبکە ، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، بۆ ئەوەی بە خێرایی درێژبێتەوە .

یەک زەردێنەی هێلکە و دوو کەوچک زەیتی بادام و کەوچکێک ماستی تێکەڵاوبکە، دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، هەفتانە دوبارەی بکەرەوە، کاریگەری لەسەر گەشانەوە و زوو درێژبوونەوەی هەیە .

نیو ئەڤۆگادۆ ورد بکە و زەردێنەیەکی هێلکە و کەوچکێک ئاوی گوڵی تێبکە، هەفتانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، بۆ چارەسەری وشکبوونەوەی ..

زەردێنەی هێلکە و کەوچکێک هەنگوین و دوو کەوچک زەیتی زەیتون تێکەڵاوبکە، پاشان ئاوێتەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بدە لە قژت، بۆ گەشانەوە و بریقەدارکردنی .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.