وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتی توركیا بەنیازە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا فراوانتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەروازەیەکی نوێی سنوریی له نێوان ئهو دوو وڵات دهكاتهوه.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی تورکی لە زاری چاوشئۆغلۆوە وهزیری دهروهوی توركیا، ئەمڕۆ شەممە (2ی ئازاری 2019) بڵاویکردەوە، عێراق خاوەنی پێگە و تایبەتمەندیی بەهێزە، ئەوەش وادەکات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵدا بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە نزیکەی 100 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.
چاوشئۆغلۆ جەختیکردەوە، وڵاتەکەی بەنیازە دەروازەیەکی سنوری نوێ لەگەڵ عێراقدا لە نزیک گوندی (ئاوفاکوی) لە پارێزگای شرناخ بکاتەوە، کە تەنها 7 کیلۆمەتر دوورە لە سێگۆشەی سنوری هاوبەشی تورکیا و سوریا و عێراقەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.