Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:38

ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کەمبوونەوەی شەپۆڵی سەرما پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێ

وەزارەتی كارەبا پلانی هه‌یه‌ لە مانگی 4 و 5 پێدانی كارەبا بەرز بكاته‌وه‌ بۆ 20 كاتژمێر
ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا: بەهۆی كەمبوونەوەی شەپۆڵی سەرما پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێ
کوردستان TV
100%

محەمەد ئەمین ھەورامی ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی كەمبوونەوەی شەپۆڵی سەرما، پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێ. ده‌شلێ له‌ ئێستادا شەو و رۆژ 12 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان، ئەگەر شەپۆڵێكی سەرما هەبێت، ئەوە كەمتر ده‌بێت، بەڵام چەندە لە زستان دوور بكەوینەوە، كارەباش خواستی لەسەر كەم دەبێتەوە. 

له‌ باره‌ی ئاستی به‌رهه‌می كاره‌باشه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا بەرهەمی كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ هەزار مێگاواته‌. 

راشیده‌گه‌یه‌نێت: وەزارەتی كارەبا پلانی هه‌یه‌ بۆ مانگه‌كانی داهاتوو، بە تایبەت لە مانگی چوار و پێنج پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بەرز بكاته‌وه‌ بۆ 20 كاتژمێر. 

رونیشیكرده‌وه‌ بەهۆی زیادكردنی غازی سرووشتی، وێستگەكانی كارەبا زۆربەیان بە غازی سروشتی كار دەكەن و خەرجیەكانیان لەسەر حكوومەت كەم بووەتەوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.